Thursday, January 31, 2008

گه‌مــــــــارۆ

شازاده‌ی وڵاتێكی ئه‌فسانه‌ییت و
!كۆشكت له عاج و بلووره
ره‌شبه‌ڵه‌كه ... زه‌رد و سووره ...
"په‌ری "ت بۆ دێنن به بووكی

"په‌ری" ئه‌ڵێی كچی نووره
!به ئه‌سپێكی سپی باڵدار رێی بڕیوه
! "په‌ری"! "په‌ری":
به پیریه‌وه ده‌چیت و دایده‌به‌زێنی
گه‌رم له ئامێزی ده‌گری.

گۆڤه‌نده ... چه‌پڵه‌ڕێزانه ...

ده‌هۆڵ،زوڕنا ده‌قرمێنن

یه‌ك دوو قرمه
سێ چوار قرمه....

!له پڕ له خه‌و راده‌چڵه‌كێی
كه‌چی دیسان
هه‌ر" گاشه"‌ و "ره‌شه‌با "و "شه‌و"ه

بووكه‌كه‌ش، هه‌ر چه‌كه‌كه‌ته
!هه‌ڵیده‌كوشی به سینگه‌وه


1372/10/13 ساراڵ


Thursday, January 24, 2008

رێگا


حیله‌ی ئه‌سپێكی خورته
به ده‌م یاڵێكی به‌رزه‌وه
گه‌رای رێگا له ناو خه‌ونه‌كاندا ئه‌خا
له‌وپه‌ڕی رێگایه‌كدا
ده‌روازه‌یێكی نیوه‌تاكی قه‌ڵایێكی رازناك
چوارناڵه به رێگای یاڵه‌وه
پاشكۆ خه‌ون‌ و راز و
توێشوو حه‌یره‌ت
به رێگایه‌كی تره‌وه
ده‌فێكی شه‌هیدی له‌داردراو
باسی زرمه‌زرمی گیانێكی نه‌حه‌جمیوی لایه
ناڵ،
قاوچه‌خماخی داگیرسانی بارانه‌ و
رێگا پڕ ئه‌كا له لاله‌ی رووناک.
!شه‌شده‌ری جیهان ئه‌بێته رێگا
حیله‌ی ئه‌و ئه‌سپه رێگا ئه‌ڕوێنێ
!هــــــۆ رێبواره‌كه‌ی رێگای هه‌میشه
تۆ له‌به‌ر رێگاكان هه‌ڵبژێردرای؟
یا ده‌فه‌كان بۆ گه‌شانه‌وه‌ی لاله‌كان ؟
یا ده‌روازه بۆ دركاندنی رازه‌كان ؟
حیله‌ی ئه‌و ئه‌سپه
كه‌ڕڕاكه‌ی ئه‌م شاخه به‌ردینانه‌ی
- وه‌ك ده‌فێكی شه‌هید -
كردۆته خانه‌ی زایه‌ڵه‌ی
!شڵپ‌وهووڕی خوێن
*******
رێگا ئارام-ی هه‌ڵئه‌گرێ ؛
رێگا ژیانی ناو قه‌ڵا ئه‌زڕێنێ ؛
رێگا رازه‌كانی پێش شه‌هیدبوونت ئه‌ژه‌نێ ؛
!رێــــــــــــــــــــــــــــــــگا هه‌ڵیگرتی
*******
رێگا ئه‌چێته‌وه سه‌ر خۆره‌تاوێ
ریشاڵ‌ریشاڵی تیشكی خۆی
به‌ یاڵی بژی ئه‌سپێكی
به‌حیله‌وههۆندۆته‌وه
.*******
كه‌ڕڕاكه‌ی به‌رد
قه‌ڵای شڵپ‌وهووڕه‌ و
حیله‌ی حیره‌ت .
*******
رێــــــــــــــــــــــــــــگا
به مه‌زارێ ئه‌گا
!تاك
13-3-1386 سه‌قز

کتێبێکی نوێ


کتێبێکی نوێ
به‌ خۆشییه‌وه‌ کتێبی " خواندن و نوشتن كردي به زبان ساده " نووسراوه‌ی نووسه‌ری کۆچکردووی سه‌ قزی کاک عه‌تای به‌رفی هاته‌ بازاڕه‌وه‌.ئه‌م ‌کتێبه‌ که‌ بڵاوگه‌ی " احسان" له‌ تاران هه‌ستاوه‌ به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی له‌پاش سه‌ره‌تا له‌ سێ به‌ش و دوو پاشکۆ پێک هاتووه‌ که‌ نووسه‌ر له‌ پاشکۆی کۆتاییدا فه‌رهه‌نگۆکێکی بۆ کردووه‌.
ئه‌م کتێبه‌ که‌ هه‌ڵگری یاسا و رێسا کانی رێنووسی کوردین بۆ که‌سانێک که‌ڵکی باشی ئه‌بێ که‌ خوێنده‌وار بن و به‌ر له‌ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م په‌رتووکه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌لف و بێ ئاشنابن.
جیا له‌ به‌جێ ورێ بوونی وانه‌ کانی ئه‌م کتێبه‌ نموونه‌کانی که‌ له‌ شیعرو په‌خشان و فولکلۆری کوردی هه‌ڵبژێردراون خۆش و سه‌رنج راکێشن.
خوالێخۆشبوو"عه‌تا به‌رفی" ئه‌م کتێبه‌ پێشکه‌ش کردووه‌ به‌ باوکی که‌نووسینی کوردی فێرکردووه‌. به‌و هیوایه‌ی هه‌ر نه‌بێ باوکانی ئه‌مڕۆ کتێبێکی له‌م چه‌شنه‌ وه‌ک دیاری بۆ منداڵه‌ کانیان بکڕن. ئه‌گه‌ر خۆیان نایانپه‌رژێ مناڵه‌کانیان فێری کوردی نووسین که‌ن!
هه‌ژان بابامیری
سه‌رچاوه :www.sharnews.com/zemestan86/sh460.htm

گازنده

!كچێ خۆ تۆ موسوڵمانی
بۆ وا ئه‌كه‌ی له‌و كۆترانه؟

چاو له پڕشه‌پڕش و
داد و بێدادیان كه،
با فڕه له گیانیاندا نه‌مرێ
سووچێ له به‌رۆكت ئاوه‌ڵا كه
!ئازادیان كه
به‌سته‌زمانن

ئه‌م ده‌ستانه
گه‌رمترین هێلانه و
به‌رین‌ترین چینه‌خانه و
!!تامه‌زرۆترین ئاسمانن
سه‌قز
23/5/1381


بوار

ئاگاداری ........ ئاگاداری

ته‌وقه‌یێ گوڵ
له گه‌مارۆی مه‌شقه‌ڵانێكی دڕدایه
داوا ئه‌كه‌ین
كێ خۆی زۆر پێ په‌پووله‌یه
فریا كه‌وێ !!

16/5/1381 هه‌ژان بابامیری - سنه
www.qelem.com/shear/babetekan/38.htm

Saturday, August 04, 2007

به ســـــــــــــورمه ی كامه شه وه زه نگ
رشــــــــــــتووته دوو چاوی قه شـــه نگ

وا حه كــایه تی شـــــــــــــه و ئه كه ن
خــه واڵوون، مه یلی خــــــــــه و ئه كه ن

له چـــــــــــــاو گه ڕێ، با تێــــــر بــنوێ
پێــڵوو له ئه ســـــــــــــتێره بســــــــوێ

ئه شــــــــــــا! مانگـــی روومه ت،ئه شا!
له روخســــــــــــارێكی دڵكــه شــــــــــا!

چۆن جــه زرومه ددی به رپا كــــــــــــــرد
دڵی كه یلی به ده ریـا كــــــــــــــــــــــرد!

له روو گه ڕێ، با هــــــه ر مـــــــــانگ بێ
دڵ ڕفێنـــــــــــــــــێكی شــه شدانگ بێ!


ئه و بڵاڵووكـــــــانه ی داخــــــــــــــــێون
لێون ، هه نگـــــوین ئه پاڵێــــــــــــــــــون

شــیرینن ،ســـــــــــــوورن ، به بریقــه ن
ئه ڵێی هه ربۆ دیقــه دیقــــــــــــــــــه ن!

له لێو گه ڕێ ، با هــه ر ســـــــــــوور بێ
با حه ســــــــــــــره تی دووراودوور بێ!


وه ره ســــــــــــه یری چـــــاڵی چـه نه
نیشتمـــــــــــــــــــــانی زه رده خــــه نه

جــــــــێ نزرگه ی دڵــــــــــــــــــــــدارانه
وێستگــــــه ی شـــــــــــــــه ونم و بارانه

چه نه وێڵ كه، با هه ر ســــــــــــێو بێ
با هه ر وا گـــــــــــــــــــۆیێ له زێو بێ


وه ره ســـــــــــــه یری ئه و گـــــه ردنه
به رزه چمــــــــــــــــــــــا ئاهی منــــه !

فه وا ره یێــــــــــــــــــــكه له جــــوانی
په رجــــــــــــوو یێك بوو خــــــوا نوانی

با له گه ردنیش ده س هـــه ڵــــــــگرم
به ڵام ڕێگــــــه نادا شــــــــــــــــه رم


له وه زیاتر شــــــــــــــــــتێ بێــــــژم
گه وهـــــه ری واژه هه ڵ رێـــــــــــژم

ده نا زۆرم باس ئه كــــــــــــــــــــردی
به جیهـــا نم ناس ئه كــــــــــــــــــردی


با هـــــــه ر بۆت بـــــڕوانم ، بێ ده نگ
بێ ده نگ ، هه تا ئه بم به ســـــه نگ!


6/4/85 – هه ژان بابامیری –سه قز

Thursday, January 25, 2007

ره‌قس

ئه‌وه گڕه‌مه‌شقه‌ڵانه
نێڵه‌نێڵیه‌تی
یا
كچێكی په‌لكه‌شۆڕی باڵابه‌رزه و
!ئه‌ڕه‌قسێ ؟


له جه‌غزی ئاپۆره‌یێكدا
!!بێ ئیبراهیم
سه‌قز 26/3/1382

Monday, January 15, 2007

فریو

به‌هار له‌م‌دیو په‌نجێره‌وه
،شه‌ڵاڵی شنه‌ و بارانه

له مێژه بۆ ئاوێنه‌یێك
.وێڵه

***
تۆ له‌ودیوی په‌نجێره‌وه
باران
شنه
شنه
.... باران

سه‌قز * 7/2/1382

گۆزه


ئه‌م رووباره بۆ مه‌ست بووه ؟

پێچ ئه‌خوات و
له‌تر ئه‌دا و
!هاژه هاژ گۆرانی ئه‌چڕێ

***
!ئه‌هها
ئه‌زانم بێ‌گومان
له‌و ژووره‌وه
!!له‌یلا گۆزه‌كه‌ی پڕ ئه‌كا

سه‌قز * 23/3/1382

Monday, December 25, 2006

!ئادره‌سی وێبڵاگه‌كه‌ی ترم

:ئه‌گه‌ر وه‌ختتان كرد سه‌رێك بده‌ن له‌م ئادره‌سه‌ی خواره‌وه‌ش

www.hajhan.kurdblogger.com

Monday, December 18, 2006

شه‌نگه‌بی

گڕی شكۆفه به‌ر بووه له به‌ژنی شه‌نگی شــه‌نگه‌بی
چ مۆجزاتێكه له ســه‌ر دیمی قه‌شـه‌نگی شه‌نگه‌بی

به‌چرپه چی ده‌ڵێ به‌چه‌م؟ سه‌ری‌له‌ســه‌رچه‌ماندووه
سه‌نگ و چه‌وی خه‌واندووه،به‌سۆزی‌ده‌نگی‌،شه‌نگه‌بی

.....چ هـــێدییه،چ هـــێمنه، چ نازه‌نین و شـــه‌رمنه
چ گرد و مرد و خرپنه ، قه‌ددی مه‌له‌نگی شــه‌نگه‌بی

ده‌زانی ئه‌و سۆزه چیه له نێو گه‌رووی شــــــه‌ماڵدا ؟
نۆته‌یێكه كه ده‌یژه‌نێ ، به سازی چه‌نگی شه‌نگه‌بی

به بسكیدا راده‌خوشێن ، هه‌ساره بۆ مه‌له، له چه‌م
ئه‌وی‌ده‌چێ،ده‌چێ،نه‌چێ،ده‌پته‌په‌ره‌نگی‌شه‌نگه‌بی

!وه‌ره ســــه‌یركه خوێندنه‌وه‌ی،چ ورد له بارانێ ده‌گا
به‌كه‌سكه‌سووری ده‌ربڕی،زه‌ینی‌زره‌نگی‌ شه‌نگه‌بی

پرچی كه به‌رده‌داته‌وه ،جــــــــــــوانی بڵاو ده‌كاته‌وه
كاری به‌شینه‌وه‌ی‌حه‌زه،شاژنی شه‌نگی‌شه‌نگه‌بی

چه‌م كه‌ ده‌بێته جام بۆی ، شـیعر ده‌پته مه‌قام بۆی
هه‌ر له‌وه‌ڕا ته‌به‌ڕڕكن ، ده‌بن به ره‌نگی شــه‌نگه‌بی


23/9/1385هه‌ژان بابامیریسه‌قز