پەرداخ
لێوت له ســـــــــــــــــــەر لێــوم دانا
دەمم لێو ڕێژ بوو له مــــــــــــــــــانا
تۆ ســـــــەبوو بووی ، منیش پەرداخ
لێوانلـــــــــێوت كـــــــــــردم لــه ئاخ
دارماڵت كردم لـە چــــــــــــــــــــامــه
لـه واژەی جـــــــــــــوان و ڕەنـگامـه
خـــــــواردمـەوە هەرچی خــەمت بوو
زۆرت دامێ ، كـــــــــــــــەرەمت بوو
چەخماخەی ئاســــــــــــمانت تیا بوو
هەنیسكی بارانت تــــــــــــــــــیا بوو
دڵتەنگــــــــــــــــــــی ئێوارەت دامێ
لاوێتــــــــــــــــــــی دووبارەت دامێ
مووچڕكی ئەشقت پێ بەخشــــــــیـم
فڕینی تەشــــــقت پێ بەخشـــــــــیم
گوێزاتەوه چـی هەســــــــــــتت بوو
چی وشــــــــەی ژیر و مەستت بوو
بۆ دڵ و دەروونی كەیلــــــــــــــــــم
!شكا تاسەم ، نەبڕا مەیلـــــــــــــــم
هەژان بابامیری•سەقز•17/4/85

0 Comments:
Post a Comment
<< Home