سەفەر
پێش له گەیشتنی نامـــــــــــــەكەی
گەیشته لام ، بەرامــــــــــــــەكــەی
شــــــــــینه به دەشت و شاخـــەوه
شـــــــــــــــــــكۆفەیه به باخـــــەوه
ته یـره له گــــــــــــــــــەرمییانەوه
به رەوتێـــــــــــــــــكی نیــــــانەوه
مێــخەكـــه وا به ســـــــــــــێوەوه
شــــــــــیعرێكــی وا به لێــــــوەوه
ســـــــــەفەر تەواو بوو هاتــــه وه
به باوەشێ ســــــــــــەوقاتـــــه وه
نه ئەفســـــــــوونه نه جـــــادووه
خەڵكی هـــــــــەرێمی مێـــــــژووه
پیرۆزه وەك "میهـــــر" وەهــــا
بەســــــــــۆز و گەرم و پڕ بەهـــا
گڕێــــكـــی ئاتەشـــــــــــــــكەدەیه
مـــــــووبەدی مەڵبەنـــــــدی مەیه
ســـــــــــەفەر تەواو بوو هاتــەوه
خەفـــــــــــــــەت له بیر ئەباتـەوه
دەی وەرن كـــــــــــــــازەكاز كەن
قریوەیێكی ســــــــــــــــــــاز كەن
كچان بێن و به كاوەخــــــــــــــــۆ
خشڵ و خاوێ بدەن له خـــــــــــۆ
بڕۆن كــــــــــوڕان خەبەر بكــەن
مراد خــــــــــــــــانی له بەر بكەن
بێن و بیكەن به گــــــــــــــۆبەنێ
له خەم گەڕێن، گوێی مـــــــەدەنێ
ســــــــــەفەر تەواو بوو هاتــەوه
به پەیڤـــــــــــــــــی وەك نەباتەوه
له كوێن جەمـــــــاتی مەیــتەران ؟
دەســـەونەزەر له سەر ســــەران؟
وه خۆ كـــــــەون، درنگه وەخـت
ئەســــپ بێنن به زین و رەخــــت
دەســــــت وپێوەن كوانێ لەكوێن؟
تەشتی تەڵا له ســــــــــــــەر بنێـن
بێن و خـــۆیان تەیار كـــــــــــــەن
بارێ له زێـــڕی بار كـــــــــــــەن
خۆ ســـــاز كەن بۆ زێڕوەشـــــان
به بارتـــەقای یەك كاكەشــــــــــان
شـــــــــارێ به لاو و پیــــــریەوه
بێــــــــــــن و بچن به پیــــریـەوه
ســــەفەر تەواو بوو هـــــــــاتەوه
دەركــــی دڵم ئەكـــــــــــــــــاتەوه
گـــــــــــەڕایەوه له دووری دوور
كەژاوەكــــەی له جنســـــی نوور
به باڵی چـــــــوار ســـــیمرخەوه
به راز و رێــــز و نرخـــــــــەوه
جلكـــــــی بەری ترووســــــكەیه
پانیـــــەی كەوشی برووســـكەیه
بسكـــــــی له تافی بەرز ئەكـــــا
پیــــاو به بینی لەرز ئەكــــــــــا
برۆی به دەوری چـــــــــــاوەوه
مـــاره به كانییـــــــــــــــــاوەوه
گــــــێلاسی گەیوه لێوەكـــــــەی
چ تورته چــــــــانه ســــێوەكەی
نەمـــــــامی تازه هەڵچــــــــووه
قـــــــــــــــەراری قەلبی مانووه
!به ناز دێ ! به ناز ئەچـــــــێ
له دەنگی نەرمی ســــاز ئەچـێ
ســـــــــەفەر تەواو بوو ، هاتــەوه
به خۆشیی و به هــــــــــــــــاتەوه
چــــــاو- له چاوەچاو كــــــــەوت
شـــــــــــار-له قاوەقاو كـــــــەوت
زام- له كــــــــاوەكاو كـــــــــەوت
ئاو - له ئاســـــــــــــیاو كـــــەوت
هەژان بابامیری٭سەقز٭20/12/84
گەیشته لام ، بەرامــــــــــــــەكــەی
شــــــــــینه به دەشت و شاخـــەوه
شـــــــــــــــــــكۆفەیه به باخـــــەوه
ته یـره له گــــــــــــــــــەرمییانەوه
به رەوتێـــــــــــــــــكی نیــــــانەوه
مێــخەكـــه وا به ســـــــــــــێوەوه
شــــــــــیعرێكــی وا به لێــــــوەوه
ســـــــــەفەر تەواو بوو هاتــــه وه
به باوەشێ ســــــــــــەوقاتـــــه وه
نه ئەفســـــــــوونه نه جـــــادووه
خەڵكی هـــــــــەرێمی مێـــــــژووه
پیرۆزه وەك "میهـــــر" وەهــــا
بەســــــــــۆز و گەرم و پڕ بەهـــا
گڕێــــكـــی ئاتەشـــــــــــــــكەدەیه
مـــــــووبەدی مەڵبەنـــــــدی مەیه
ســـــــــــەفەر تەواو بوو هاتــەوه
خەفـــــــــــــــەت له بیر ئەباتـەوه
دەی وەرن كـــــــــــــــازەكاز كەن
قریوەیێكی ســــــــــــــــــــاز كەن
كچان بێن و به كاوەخــــــــــــــــۆ
خشڵ و خاوێ بدەن له خـــــــــــۆ
بڕۆن كــــــــــوڕان خەبەر بكــەن
مراد خــــــــــــــــانی له بەر بكەن
بێن و بیكەن به گــــــــــــــۆبەنێ
له خەم گەڕێن، گوێی مـــــــەدەنێ
ســــــــــەفەر تەواو بوو هاتــەوه
به پەیڤـــــــــــــــــی وەك نەباتەوه
له كوێن جەمـــــــاتی مەیــتەران ؟
دەســـەونەزەر له سەر ســــەران؟
وه خۆ كـــــــەون، درنگه وەخـت
ئەســــپ بێنن به زین و رەخــــت
دەســــــت وپێوەن كوانێ لەكوێن؟
تەشتی تەڵا له ســــــــــــــەر بنێـن
بێن و خـــۆیان تەیار كـــــــــــــەن
بارێ له زێـــڕی بار كـــــــــــــەن
خۆ ســـــاز كەن بۆ زێڕوەشـــــان
به بارتـــەقای یەك كاكەشــــــــــان
شـــــــــارێ به لاو و پیــــــریەوه
بێــــــــــــن و بچن به پیــــریـەوه
ســــەفەر تەواو بوو هـــــــــاتەوه
دەركــــی دڵم ئەكـــــــــــــــــاتەوه
گـــــــــــەڕایەوه له دووری دوور
كەژاوەكــــەی له جنســـــی نوور
به باڵی چـــــــوار ســـــیمرخەوه
به راز و رێــــز و نرخـــــــــەوه
جلكـــــــی بەری ترووســــــكەیه
پانیـــــەی كەوشی برووســـكەیه
بسكـــــــی له تافی بەرز ئەكـــــا
پیــــاو به بینی لەرز ئەكــــــــــا
برۆی به دەوری چـــــــــــاوەوه
مـــاره به كانییـــــــــــــــــاوەوه
گــــــێلاسی گەیوه لێوەكـــــــەی
چ تورته چــــــــانه ســــێوەكەی
نەمـــــــامی تازه هەڵچــــــــووه
قـــــــــــــــەراری قەلبی مانووه
!به ناز دێ ! به ناز ئەچـــــــێ
له دەنگی نەرمی ســــاز ئەچـێ
ســـــــــەفەر تەواو بوو ، هاتــەوه
به خۆشیی و به هــــــــــــــــاتەوه
چــــــاو- له چاوەچاو كــــــــەوت
شـــــــــــار-له قاوەقاو كـــــــەوت
زام- له كــــــــاوەكاو كـــــــــەوت
ئاو - له ئاســـــــــــــیاو كـــــەوت
هەژان بابامیری٭سەقز٭20/12/84


0 Comments:
Post a Comment
Links to this post:
Create a Link
<< Home