Thursday, November 09, 2006

ئەرمەنستان

بادەوانەكان بۆ خۆ هەڵ ئەماسێنن؟
دەریا لەززەت ئەیژەنێ و
!كەشتی ختۆكەیێكە لە پیاوەتی
***********

ئەم هەموو پەری دەریاییە و
!گۆمی دڵێ ؟
***********

لەم دانسەدا
هەقلی مەقۆیانه
!ئەشق و ئەلیا
***********

پازێلێكە
له هەر چی جوانی ئەم دنیا ؛
تەنیا تۆی كەمه
!ئارمینیا
**********
چ دەربەسته
كەویر بێزووی پێ ئەكا
دەریا؟
كەویر بەو داخەوه وشكه
!دەریا هەمیشه دڵ تەڕه

***********
ژان به سوونامییەوه ئەگرێ
ئەم بێڕموودای گوناهه
وریا بن
!!هۆ ! رۆخ نشینان

هەژان بابامیری•ئەرمەنستان• 16/5/85

0 Comments:

Post a Comment

<< Home