گه‌مــــــــارۆ
شازاده‌ی وڵاتێكی ئه‌فسانه‌ییت و
!كۆشكت له عاج و بلووره
ره‌شبه‌ڵه‌كه ... زه‌رد و سووره ...
"په‌ری "ت بۆ دێنن به بووكی
"په‌ری" ئه‌ڵێی كچی نووره
!به ئه‌سپێكی سپی باڵدار رێی بڕیوه
! "په‌ری"! "په‌ری":
به پیریه‌وه ده‌چیت و دایده‌به‌زێنی
گه‌رم له ئامێزی ده‌گری.
گۆڤه‌نده ... چه‌پڵه‌ڕێزانه ...
ده‌هۆڵ،زوڕنا ده‌قرمێنن
یه‌ك دوو قرمه
سێ چوار قرمه....
!له پڕ له خه‌و راده‌چڵه‌كێی
كه‌چی دیسان
هه‌ر" گاشه" و "ره‌شه‌با "و "شه‌و"ه
بووكه‌كه‌ش، هه‌ر چه‌كه‌كه‌ته
!هه‌ڵیده‌كوشی به سینگه‌وه
1372/10/13 ساراڵ
!كۆشكت له عاج و بلووره
ره‌شبه‌ڵه‌كه ... زه‌رد و سووره ...
"په‌ری "ت بۆ دێنن به بووكی
"په‌ری" ئه‌ڵێی كچی نووره
!به ئه‌سپێكی سپی باڵدار رێی بڕیوه
! "په‌ری"! "په‌ری":
به پیریه‌وه ده‌چیت و دایده‌به‌زێنی
گه‌رم له ئامێزی ده‌گری.
گۆڤه‌نده ... چه‌پڵه‌ڕێزانه ...
ده‌هۆڵ،زوڕنا ده‌قرمێنن
یه‌ك دوو قرمه
سێ چوار قرمه....
!له پڕ له خه‌و راده‌چڵه‌كێی
كه‌چی دیسان
هه‌ر" گاشه" و "ره‌شه‌با "و "شه‌و"ه
بووكه‌كه‌ش، هه‌ر چه‌كه‌كه‌ته
!هه‌ڵیده‌كوشی به سینگه‌وه
1372/10/13 ساراڵ


0 Comments:
Post a Comment
<< Home