رێگا
حیله‌ی ئه‌سپێكی خورته
به ده‌م یاڵێكی به‌رزه‌وه
گه‌رای رێگا له ناو خه‌ونه‌كاندا ئه‌خا
له‌وپه‌ڕی رێگایه‌كدا
ده‌روازه‌یێكی نیوه‌تاكی قه‌ڵایێكی رازناك
چوارناڵه به رێگای یاڵه‌وه
پاشكۆ خه‌ون و راز و
توێشوو حه‌یره‌ت
به رێگایه‌كی تره‌وه
ده‌فێكی شه‌هیدی له‌داردراو
باسی زرمه‌زرمی گیانێكی نه‌حه‌جمیوی لایه
ناڵ،
قاوچه‌خماخی داگیرسانی بارانه و
رێگا پڕ ئه‌كا له لاله‌ی رووناک.
!شه‌شده‌ری جیهان ئه‌بێته رێگا
حیله‌ی ئه‌و ئه‌سپه رێگا ئه‌ڕوێنێ
!هــــــۆ رێبواره‌كه‌ی رێگای هه‌میشه
تۆ له‌به‌ر رێگاكان هه‌ڵبژێردرای؟
یا ده‌فه‌كان بۆ گه‌شانه‌وه‌ی لاله‌كان ؟
یا ده‌روازه بۆ دركاندنی رازه‌كان ؟
حیله‌ی ئه‌و ئه‌سپه
كه‌ڕڕاكه‌ی ئه‌م شاخه به‌ردینانه‌ی
- وه‌ك ده‌فێكی شه‌هید -
كردۆته خانه‌ی زایه‌ڵه‌ی
!شڵپ‌وهووڕی خوێن
*******
رێگا ئارام-ی هه‌ڵئه‌گرێ ؛
رێگا ژیانی ناو قه‌ڵا ئه‌زڕێنێ ؛
رێگا رازه‌كانی پێش شه‌هیدبوونت ئه‌ژه‌نێ ؛
!رێــــــــــــــــــــــــــــــــگا هه‌ڵیگرتی
*******
رێگا ئه‌چێته‌وه سه‌ر خۆره‌تاوێ
ریشاڵ‌ریشاڵی تیشكی خۆی
به یاڵی بژی ئه‌سپێكی
به‌حیله‌وههۆندۆته‌وه
.*******
كه‌ڕڕاكه‌ی به‌رد
قه‌ڵای شڵپ‌وهووڕه و
حیله‌ی حیره‌ت .
*******
رێــــــــــــــــــــــــــــگا
به مه‌زارێ ئه‌گا
!تاك
13-3-1386 سه‌قز


0 Comments:
Post a Comment
<< Home