کتێبێکی نوێ
کتێبێکی نوێ
به خۆشییه‌وه کتێبی " خواندن و نوشتن كردي به زبان ساده " نووسراوه‌ی نووسه‌ری کۆچکردووی سه قزی کاک عه‌تای به‌رفی هاته بازاڕه‌وه.ئه‌م کتێبه که بڵاوگه‌ی " احسان" له تاران هه‌ستاوه به بڵاوکردنه‌وه‌ی له‌پاش سه‌ره‌تا له سێ به‌ش و دوو پاشکۆ پێک هاتووه که نووسه‌ر له پاشکۆی کۆتاییدا فه‌رهه‌نگۆکێکی بۆ کردووه.
ئه‌م کتێبه که هه‌ڵگری یاسا و رێسا کانی رێنووسی کوردین بۆ که‌سانێک که‌ڵکی باشی ئه‌بێ که خوێنده‌وار بن و به‌ر له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م په‌رتووکه له‌گه‌ڵ ئه‌لف و بێ ئاشنابن.
جیا له به‌جێ ورێ بوونی وانه کانی ئه‌م کتێبه نموونه‌کانی که له شیعر‌و په‌خشان و فولکلۆری کوردی هه‌ڵبژێردراون خۆش و سه‌رنج راکێشن.
خوالێخۆشبوو"عه‌تا به‌رفی" ئه‌م کتێبه پێشکه‌ش کردووه به باوکی که‌نووسینی کوردی فێرکردووه. به‌و هیوایه‌ی هه‌ر نه‌بێ باوکانی ئه‌مڕۆ کتێبێکی له‌م چه‌شنه وه‌ک دیاری بۆ منداڵه کانیان بکڕن. ئه‌گه‌ر خۆیان نایانپه‌رژێ مناڵه‌کانیان فێری کوردی نووسین که‌ن!
هه‌ژان بابامیری
سه‌رچاوه :www.sharnews.com/zemestan86/sh460.htm


0 Comments:
Post a Comment
Links to this post:
Create a Link
<< Home