Tuesday, October 31, 2006

گه وهه ری واژه

  1. به ســـــــــــورمه ی كامه شه وه زه نگ
    رشـــــــــــــتووته دوو چاوی قه شه نگ

    وا حه كایه تی شـــــــــــــــــه و ئه كه ن
    خه واڵوون، مه یلی خـــــــــه و ئه كه ن

    له چـــــــــــــــــاو گه ڕێ، با تێر بــنوێ
    پێڵوو له ئه ســــــــــــــتێره بســــــــوێ

    !ئه شــــــــــــا! مانگی روومه ت،ئه شا
    !له روخســـــــــــــارێكی دڵكه شــــــــــا

    چۆن جه زرومه ددی به رپا كــــــــــــرد
    !دڵی كه یلی به ده ریــــــــــا كـــــــــــرد

    له روو گه ڕێ، با هــــــــــه ر مانگ بێ
    !دڵ ڕفێنـــــــــــــــــێكی شه شـدانگ بێ


    ئه و بڵاڵووكــــــانه ی داخــــــــــــــێون
    لێون ، هه نگوین ئه پاڵێــــــــــــــــــون

    شیرینن ،ســــــــــــــوورن ، به بریقه ن
    !ئه ڵێی هه ربۆ دیقه دیقــــــــــــــــــه ن

    له لێو گه ڕێ ، با هه ر ســـــــــوور بێ
    با حه ســــــــــــره تی دووراودوور بێ!


    وه ره ســـــــــــــه یری چــــــاڵی چه نه
    نیشتمــــــــــــــــــــــــانی زه رده خه نه

    جێ نزرگه ی دڵــــــــــــــــــــــــــدارانه
    وێســتگه ی شـــــــــــــــه ونم و بارانه

    چه نه وێڵ كه، با هه ر ســــــــــــێو بێ
    با هه ر وا گــــــــــــــــــۆیێ له زێو بێ


    وه ره ســـــــــــــه یری ئه و گــه ردنه
    !به رزه چمـــــــــــــــــــــــا ئاهی منه

    فه وا ره یێــــــــــــــــــــكه له جـــوانی
    په رجــــــــــــوو یێك بوو خـــوا نوانی

    با له گه ردنیش ده س هه ڵـــــــــــگرم
    به ڵام ڕێگه نادا شــــــــــــــــــــــه رم


    له وه زیاتر شـــــــــــــــــــــــــتێ بێژم
    گه وهـــــــه ری واژه هه ڵ رێــــــــژم

    ده نا زۆرم باس ئه كــــــــــــــــــــردی
    به جیهـــا نم ناس ئه كـــــــــــــــــردی


    با هه ر بۆت بـــــــــڕوانم ، بێ ده نگ
    !بێ ده نگ ، هه تا ئه بم به ســـه نگ


    6/4/85 – هه ژان بابامیری –سه قز

Friday, October 27, 2006

شه جه ره نامه

شه جه ره نامه



له دایكه وه
پشتا و پشت ئه گه مه وه به دار به روو
له باوكه وه
!به زریان
ئاورێكیش له م شه جه ره دا هه یه
شه وه زه نگێ دڵی لێ چوو
ئه ڵێن ئێستاش
ئه م شۆڵه ی مانگه له دڵی ئه م شه وه زه نگه دا ئه یبینی
!هه ر هه وه

وه كوو خه وێ
بیرم دێت و نایێته وه
جارێكیان
پۆلێ فریشته دابه زین
نامه یێكیان له لا یه ن خواكانه وه هێنابوو
سیاییه ك بوو
له شته قه ده غه كراوه كان

سێ چوارێكیانم بیر ماوه
چاوی ره ش و
شه راب و
پێموا سێو و ....
!هه ندێ شتی تریش

له م شه جه ره دا
ئا ورێكی توولانی تێدا
درێژه ی هه یه
هه تا
هه تا.....نازانم كه ی !؟

با تا بیرم نه چۆته وه ئه وه ش باس كه م
:خه ڵك ئه یانوت
ئه و فریشتا نه ئێره یییان به ره ز و كچ ئه برد
-ده ین به كۆڵی ئه وانه ی وا وایان ئه وت –
ئه یانوت پێش ئه وه ی بگه نه هه وره كان
!ده ستیان بردبوه نامه كه


له م شه جه ره دا
،ره زیشی تێدا
،كچیشی تێدا
!سێویش
زۆرم حه ز ئه كرد بزانم
ئه م سێوه له كوێوه سه ری هه ڵداوه؛
تا له م ساڵانه ی دواییدا
كانییه كی به ساڵا چوو بۆی گێڕامه وه

ئه یوت: ساڵێكیان شه ماڵێ
تۆوی ئه م سێوه ی له شوێنێكه وه
-مه مكه به كێوا ره نگه به هه شت بووبێ-
!هه ڵ گرتبوو هێنا بووی بۆ ئه م شاخه ڕووشه
ئه یوت ساڵگارێ كی زۆر ئه م تۆوه
له ژێر به فرێكی قورسا ئه مێنێته وه و
،چه نده ها هه ره سی به سه ر دا دێ
له پاشان خاكه لێوه یێك
خاك زه ماوه ندیان بۆ ئه كا
ئه یوت یه ك دوو سه ده له سه ر یه ك
قرمه ی ده هۆڵ و زوڕنای باران و هه وره تریشقه
!نه بڕابۆ وه

له گۆشه یێكی ئه م شه جه ره دا
دار كونكه ره یێكیش هه یه
هه موو جارێ
ده نووكی له به فر وه ر ئه دا و
به به ر چاوی دار به ڕووه وه
له شی دار سێوی ئه سمی؛

تا رۆژێ شه یتان به و كونه ی زانی و
كردیه لانه
كردیه كارگه ی گوناه و
!مه ڵبه ندی یاخی بوون

هه موو جارێ
یه ك دوو لاوێچ گڕی ئه هێنا و
له پریاسكه یێكی ئه نا و
!ناوی ئه نا هه نار
باوه شێ بای وه شتی ئه هێنا و
گلار گلار
!"ئه یپێچایه وه و ناوی ئه نا "ترێ
گۆزه گۆزه
گۆمی شه وه زه نگی هه ڵ ئه گوێزا و
له قا ڵبی ساغه ری ئه كرد و دای ئه ناو
!ناوی ئه نا چاو

له به هه شتیشه وه گمگمێ
شیر و هه نگوینی دزیبوو
!پێی ئه وت : كچ

بێ هه دا دان هه ر خه ریك بوو
!ئه و دار سێوه ی كردبووه ناوه ندی فه رته نه


چیت بۆ باس كه م ؟
،چیرۆكی ئه م شه جه ره نامه توولانییه
!به ش هه زار شه وی تر ئه كا
با پاشماوه كه ی هه ڵگرم
!بۆ شه وێكی تر و شه وانی داهاتوو



ئه و "چاوه " شه وه زه نگینانه ت لێك نێ
!بنوو
!ئه ی له ش هه ناری ، لێو ترێ
!ئه ی كچی شاخه به فرینه كان

،ئه ترسم شه و دره نگ كه ین و خه وت بزڕێ
منیش به مه ستی بێمه وه و كاڵه م بدڕێ
!!ته نا نه ت ماچێكیشم پێ نه بڕێ

Thursday, October 26, 2006

نوێژ

تا قیبله
لێوانلێو نه بێ له خواو
،تا تۆ
،لێوڕێژ نه بی له ئه شق
نوێژی شێوان
! نه بووه هێشتا

.....

ئه م باخه ت بۆ كێ ناشتووه ؟
! خاك نه وسن ترین ئاشقه

.....

كڵاو رۆژنه یان
كوێره وه كرد؛
مانگ نه هاته سه ر سه رینی
! ئه و ئاشقه ی مرد

ناڵه

په تا یێكی سه یره
! ئه شق
:زوو پێم وتی
! بۆم مه ڕوانه

هه نیسك

هۆ رێبواره كه ی هه میشه
له هه رێمی چاوه ڕوانی شا‌عیرێ نزیك ئه بیته وه
وریا به پات
له هه نیسكێ هه ڵ نه كه وێ
به ر به ستێ له غوروور هه ره س دێنێ و
گریان ئه تبا

به خت

له شه وی ته مه نی منا
ئه ستێره ش خه ونێكی دووره
كه چی وا مانگ
مه یلی له شه و نشینییه

Wednesday, October 25, 2006

ته ون

ته ونی شه و ئه كەی
له نەخشی مانگ
له هەساره؛
!بە و چاوە رەشانه تا دیــــــــارە

ساقی

با رەساله تی بارانیشت له ئەستۆ بێ
!دەست راگره
بزا كامه پێكی لالەی ئەم گوڵجاڕه
.داغی دڵی له هەمووان رەشتره

به هه شت

به هه شت به دوو سێو
!ها‌‌‌نێ سێوێ

سڵاو

له ژێر خێزەرەی جوانیتا
وشه پەرت و
زمان وشك و
‌‌حەرف بڵاو
به هەزار حاڵەحاڵ
!سڵاو
هەژان بابامیری•سەقز